ئێمە کێین

 

ئینستیتووتی خوێندنی کوردی بەرلین

پردێکی پەیوەندییە بۆ گرێدانی کولتوورەکان پێکەوە

 

ئینستیتووتی خوێندنی کوردی بەرلین بایەخ بە زانست و لێکۆڵینەوەی زانستی پەیوەست بە نەتەوەی کورد دەدا. بەرھەمی ئەقڵی کورد لە ڕێگای زمانە ئەوروپییەکانەوە، لەم بارەشدا بەتایبەتی لە ڕێگای زمانی ئەڵمانییەوە بە ئەوروپا دەگەیەنێ.

بەرھەمەکانی ئەم ئینستیتووتە ڕێخۆشکەرە و ڕێنیشاندەری کوردانی دانیشتووی وڵاتانی ئەڵمانی زمانن، تا بەھۆیەوە خۆیان لە سروشتی باری کۆمەڵایەتی ئەم وڵاتانە نزیک بکەنەوە و ھەوڵی ئەوە بدەن، کە ڕێ و جێیەکی لەبار لە کۆمەڵگەی نوێی ئەڵمانیدا بۆ خۆیان بکەنەوە و بەشێکی گرنگی کولتورە کەشیان بە ئەوروپا بگەیەنن.

ئینستیتووتی خوێندنی کوردی لە ساڵی ١٩٨٨ەوە وەک دامودەزگەیەکی زانستی لەلایەن دەستەیەک زانستکاری زانکۆی فڕایەوە لە بەرلین دامەزراوە و لە ساڵی ١٩٩٥ یشەوە لە باری سیاسی و ئاینییەوە وەک پەیمانگەیەکی سەربەخۆ بۆ سوودی گشتی ناونووسکراوە.

ئینستیتووتی خوێندنی کوردی لە کارەکانیدا پشت بەو ئەندامانەی دەبەستێ، کە خۆبەخشانە کاری زانستیی کوردی دەکەن و بەرھەمی زانستی لەو بوارانەدا بە ئەنجام دێنن. بۆ بەئەنجامگەیاندنی ئەم کارانەشی ڕاستەوخۆ ھاوکاری لەگەڵ ئینستیتووتی زمانە ئێرانییەکانی زانکۆی فڕای بەرلین دا دەکا.

ئینستیتووتی خوێندنی کوردی بایەخێکی زۆر بە بەرەوپێشبردنی لێکۆڵینەوەی زانستی دەربارەی کۆمەڵگەی کورد، مێژووی کورد و لێکۆڵینەوە دەربارەی باری کۆمەڵایەتی کورد دەدا و وانەی زانستی لە زانکۆکاندا دەربارەی بابەتە زانستییەکانی پەیوەست بە کورد پێشکەش دەکا.

ئینستیتووتەکە بایەخیش بەو پرسە ھەنووکەییانە دەدا، کە پەیوەستن بە کولتوری کورد، زمانی کوردی، ئەدەبی کوردی، مۆسیقا و ھونەرە جوانەکان. مامۆستای زمان، ئەدەب و مێژووی کورد لە زانکۆی فڕای بەرلین فەریاد فازیل عومەر دامەزرێنەر و سەرۆکی ئینستیتووتەکەیە.

ئینستیتووتی خوێندنی کوردی ھەمیشە بنکەیەکە بۆ بەرزڕاگرتن و ڕێزلێگرتنی کولتورە جیاوازەکان لە ھەموو بوارەکاندا. بە بەرھەم و جموجۆڵ و کارەکانیشی لە ئێستا و داھاتووشدا پردێکی پتەوی لێکتێگەیشتنە بۆ بەئاسوودەییی ژیانی نەتەوەکان لەگەڵ یەکتریدا.

 

ناووناونیشان:

دامودەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە: ئینستیتووتی خوێندنی کوردی بەرلین

ناونیشانی پۆستە:

 

Institut für Kurdische Studien e.V.

 

Siemensstraße 40-41, 12247 Berlin

تەلەفۆن:

+49-30 - 821 99 43

فاکس:

+49-30-83 22 55 73

ئیمێل:

ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.

 

 

 

 

 

 

ناونیشانی بانق:

Bankverbindung

Kontoinhaber:

I.f.Kurdische Studien e.V.

Kreditinstitut:

Mittelbrandenburgische Sparkasse Potsdam

Kontonummer:

3522012908

Bankleitzahl:

160 500 00

BIC

WELADED1PMB

IBAN:

DE07 1605 0000 3522 0129 08


پەیوەندیکردن